ئاقاری میژوویی ته ختی سوله یمان
ته‌ختی سوله‌یمان له نزیک گوندی "نوسرهتاوێ"ی سه‌ربه شاری"میاندواو" و له مه‌ودای 49 کم باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری "تکاب" ، له‌سه‌ر گرده بهردینهکی سروشتی هه‌ڵکه‌وتووه و وێده‌چی ئه‌م شوێنه شاری کۆنی "شیز"ی ساسانی بێ .
بینا و ئاسه‌واری مێژوویی له‌م شوێنه له سه‌رده‌می "ماد"ه‌کان تا سه‌رده‌می "مه‌غول" به یادگار ماوه‌ته‌وه . ئێره شوێنی ئاورگه‌ی پایه‌به‌رزی سه‌رده‌می "ساسانی" بووه و پاشایانی ساسانی کاتی گه‌یشتن به تاج و ته‌ختی پاشایه‌تی ، به پێیان له پێته‌ختی خۆیان واتا شاری "تیسفون" ده‌هاتن بۆ زیاره‌تی ئه‌م ئاورگه پیرۆزه ( ئازهرگهشهنسهب ) و پێشکه‌شی و نه‌زری به‌نرخیان بۆ ده‌هێنا .
مێژووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ته‌ختی سوله‌یمان :
پڕۆفیسۆر "ئاڕتور ئاپهام پۆپ" له ساڵانی 1937 و 1938 چاوی به‌م شوێنه که‌وت ووتارێکی له‌سه‌ر نووسی . "ئێستین" له ساڵی 1940 پلانی هه‌وایی ئه‌م شوێنه‌ی هه‌ڵگرته‌وه و له ماوه‌ی ساڵانی 1959 تا 1978 "دڕاستێن" و "نۆیمه‌ن" و "ویلیا‌م کڵایس" له ته‌ختی سوله‌یمان خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و کۆنینه‌ناسی بوون . هه‌ڵکۆڵینه‌کانی کۆنینه‌ناسی شاندێکی هاوبه‌شی ئێرانی و ئاڵمانی که له ساڵی 1959 تا 2000 له‌م شوێنه کاریان کرد ، وڵامی زۆرێک له پڕسیاره‌کان و گرێپوچکه‌کانی مێژوویی ئه‌م شوێنه‌ی داوه و تا ئێستا کتێب و ووتار و ڕاپۆڕتگهلێکی زۆر له لایه‌ن ئه‌م شانده له‌سه‌ر ته‌ختی سوله‌یمان نووسراوه و بڵاو کراوه‌ته‌وه . مێژووی زۆرتری ئه‌م که‌لوپه‌ل و بینا و ئاسه‌واره مێژووییانه‌ی که تا ئێستا له ته‌ختی سوله‌یمان دیتراونه‌ته‌وه پاڵ وه سه‌رده‌می ساسانی و "ئیلخانانی مه‌غول" ده‌ده‌ن . "ئه‌کبه‌ر سه‌رفه‌راز " و "یوسف کیانی" له ڕیزی ئه‌م کارناسانه بوون که له سالانی 1342 و 1343 ک.ه ئه‌م شانده‌یان هاوڕێی ده‌کرد .
هه‌ڵکۆڵینه‌کانی ته‌ختی سوله‌یمان تا ساڵی 1354 ک.ه له‌ژێر چاوه‌دێری دوکتور "نۆیمه‌ن" و له ساڵانی 1355 و 1356 ک.ه له‌ژێر چاوه‌دێری دوکتور "دیتریش هۆف" به‌ڕێوه‌چو . دوکتور هۆف چاوه‌دێری تایبه‌تی نووژه‌نکردنه‌وه‌ی کاوله‌کانی ته‌ختی سوله‌یمان و توێژنووسی هه‌ڵکۆڵینه‌کانی ئه‌م شوێنه بوو . له‌م ساڵانه‌ی دواییش دا به‌ڕێز "یوسف مرادی" قۆناغێکیتری لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌م شوێنه‌ی ده‌ست پێ‌کرد . گشتی ئه‌م ئاسه‌وار و که‌لوپه‌له‌ی که له کاتی چاوه‌دێری دوکتور هۆف دۆزرابۆوه له پێشانگاکانی تایبه‌تی کۆنینه‌ناسی پێشان درا . کتێبه‌کانی خواره‌وه تیشک ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ی که له لایه‌ن لێکۆڵه‌رانی ته‌ختی سوله‌یمان چاپ و بڵاو کراونه‌ته‌وه :
1 . ته‌ختی سوله‌یمان – دڕاستێن و نۆیمه‌ن – ساڵی 1373
2 . ته‌ختی سوله‌یمان و زیندانی سوله‌یمان – نۆیمه‌ن – ساڵی 1374
3 . ته‌ختی سوله‌یمان – ئه‌کبه‌ر سه‌رفه‌راز و یوسف کیانی – ساڵی 1347
4 . ڕاپۆرتی هه‌ڵکۆڵینه‌کان و لێکۆڵینه‌وه‌کانی نۆیمه‌ن له ته‌ختی سوله‌یمان – کۆبه‌ندی ڕاپۆرته‌کانی سێهه‌مین و چواهمین کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی کۆنینه‌ناسی ئێران – لاپه‌ڕه‌کانی 271 تا 419 – ساڵانی 1353 و 1354
بینا و ئاسه‌وار :
ته‌ختی سوله‌یمان شوێنی ئاورگه‌ی پایه‌به‌رزی ده‌ورانی ساسانی واتا "ئازه‌ر گهشهنسهب" بووه . ئه‌م شوێنه له ده‌وری گۆلێکی مه‌ند و قوڵ که له زارکی بوڕکانێکی دامرکاو دایه ، سازدراوه . له‌ده‌وری ئاسه‌وار و کۆنه کاوله‌کانی ته‌ختی سوله‌یمان ، حه‌سارێکی بازنه‌یی قایم و پانوبه‌رین به درێژایی 1/20 کم و به‌رینایی 3/8 م و بڵیندایی 13 م سازکراوه که 38 بورجی نیوبازنه‌یی هه‌یه .
گۆلی پڕ ئاو و بازنه‌یی ته‌ختی سوله‌یمان به قوڵایی 45 تا 100 م و درێژایی 120 م و به‌رینایی 80 م ناوه‌ندی ئه‌م ئاسه‌واره گرینگه مێژووییه‌ی پێکدێنێ . ئاوی ئه‌م شوێنه به قه‌باره‌ی 100 لیتر ئاو له چرکه دا له قوڵایی 65 م هه‌ڵده‌قوڵێ . ڕووبه‌ری حه‌وشه‌ی مێژوویی ده‌وروبه‌ری ئه‌م ده‌ریاچه له 124000م دوجا تێناپه‌ڕێ. بورج و دیواره به‌ردینه‌کانی ده‌وری قه‌ڵا له سه‌رده‌می "ئه‌شکانی" به یادگار ماونه‌ته‌وه و دو ده‌ڕوازه‌ی گه‌وره‌ی لای باکوور و لای باشووریش هی ئه‌و سه‌رده‌من . له سه‌رده‌می "مه‌غول"دیواری قه‌ڵایان به‌ره‌و قیبله کردۆته‌وه و دهڕوازهیهکی تازه‌یان هه‌ڵبڕیوه . پاشماوه‌ی دیواره خشتییه‌کانی سه‌رده‌می ماد و بینا به‌ردینه‌کانی ئاورگه‌ی سه‌رده‌می ساسانی و به‌شێک له هه‌یوانی خشتی و بڵیندی سه‌رده‌می مه‌غول له ده‌وری ئه‌ستێره‌که به‌رچاون . ده‌رگانه‌ی قه‌ڵا ده‌روازه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه که له سهردهرانهکهی به‌ردنوسێکی به خه‌تی "کوفی" چێکراوه و به‌ڵگه‌یه‌که له‌سه‌ر نووژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئه‌م شوێنه له سه‌رده‌می مه‌غول.
"ئهبودوڵف موسهعهر ئیبنی موهه‌لهه‌ل" (له جوگرافی نووسانی کۆن) سه‌باره‌ت به ته‌ختی سوله‌یمان یا به واتایهکیتر (شاری شیزی کۆن) ده‌نووسێ :
شیز شارێکه له نێوان شاره‌کانی "زه‌نجان" و "مه‌راغه" و "سۆهرێوهرد" و "دینوه‌ر" و له نێوان ئه‌م کێوانه هه‌ڵکه‌وتووه که پڕی کانگای زێڕ و مز و زێون . . . له ناو ئه‌م شاره دا ئه‌ستێره‌یه‌کی پڕ ئاو هه‌یه . . . له‌م شاره ئاورگه‌یه‌کی گه‌وره و کۆن هه‌یه که له لای ئێرانییه‌کان زۆر پیرۆز و پایه‌به‌رزه . سرنجڕاکێش ئه‌مه‌یه که ماوه‌ی 700 ساڵ له‌م ئاورگه‌یه دا ئاگری پیرۆز ئایساوه بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت بۆ چڕکهیهکیش بکوژێته‌وه .
مۆبیدهکانی زه‌رده‌شتی ماوه‌ی سه‌دان ساڵ ئاگاداری ئه‌م ئاورگه بوون تا نه‌کا ڕۆژێک ئاگری پیرۆز بکوژێته‌وه و له‌م ماوه‌یه دا زۆر جار شوێنی مانه‌وه و مه‌نزڵی ئه‌م مۆبیدانه له لایه‌ن نه‌یارانه‌وه هیرشی کراوه‌ته سه‌ر و کاول کراوه . جگه له ئاورگه‌ی پیرۆز ، ئاسه‌واری مزگه‌وتێکی کۆن و مێژووییش له په‌نا قه‌ڵای ته‌ختی سوله‌یمان دۆزراوه‌ته‌وه که به ئه‌مر و ده‌ستوری "ئاباقائاخانی مه‌غول" که له تۆره‌مه‌ی "چه‌نگیزخان" بووه له‌سه‌ر پاشماوه‌ی کاوله‌کانی ئاورگه‌ی پیرۆزی ساسانی سازکراوه . هه‌روه‌ها کۆڵه‌که‌یه‌کی خشتی 7 م که پاشماوه‌ی وێرانه‌کانی هه‌یوانی "خوسره‌و په‌رویز"ه له‌م شوێنه خۆده‌نوێنێ و هه‌ندێ وێرانهیتریش که هی سه‌رده‌می ئیسلامهتین و ئاسه‌واری نووژه‌ن کرانه‌وه‌یان وه‌کو گێچکاری و سواغ و جوانکارییان پێوه دیاره ، به‌رچاون .
وێده‌چێ ته‌ختی سوله‌یمان هه‌ر ئه‌م شاره بێ که له سه‌رچاوه ڕۆمییه‌کان به "تێباڕمائیس" نێوی هاتووه و "خوسره‌و" پاشای ساسانی ، پاشی شکه‌ست هینان له به‌رانبه‌ر "هێراکلیوس" ئێمپڕاتوری ڕۆمی ، له شه‌ڕی "گه‌نجه‌ک" (ساڵی 624 ز) وێڕای ئاگری پیرۆز و خه‌زێنه گرانباییهکهی ڕای کرده وێنده‌ر و له‌وێش ڕا به‌ره‌و "ده‌ستگێرد" ڕۆیشت و پاشان ئاورگه‌ی پیرۆزی ته‌ختی سوله‌یمان به ده‌ستی هێراکلیوسی ڕۆمی کاول کرا .
له مه‌ودای 2 کم ته‌ختی سوله‌یمان شوێنێکی مێژووییتر هه‌یه به ناوی "زیندانی سوله‌یمان" که بینایه‌کی زۆر سرنجڕاکێشه و بریتییه له پاشماوه‌ی پهڕستگهیهکی به‌ر له ده‌ورانی ماده‌کان . له ده‌وروبه‌ری ئه‌م شوێنه کێوێکی نوکتیژ به بڵیندایی 105 م هه‌یه که تا ڕۆژگاری ساسانی ئاوی تێدا بووه . به پێی ئه‌فسانه‌یه‌کی ناوچه‌یی " ئه‌م قه‌ڵایه به ده‌ستوری حه‌زره‌تی سوله‌یمان و به ده‌ستی دێوودرنجان سازکراوه و هه‌ر دێوێک که نافه‌رمانی کردبا له‌م زیندانه دا له زنجیر ده‌کرا ".
قه‌ڵایه‌کی مێژووییتریش له مه‌ودای 20 کم باکووری ته‌ختی سوله‌یمان هه‌یه که به "ته‌ختی بڵقیسا" نێودێر کراوه و ئاسه‌وارێک له ده‌ورانی ساسانی و مه‌غولی پێوه دیاره .
ئه‌م ووتاره ده گۆڤاری مه‌هابادی ژماره 113 دا چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه
به باوه‌ڕ هێنان به‌م ڕاستییه که مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یێک ئاوێنه‌ی ناسنامه و که‌سایه‌تی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه و به‌م پێیه ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگایه که مێژووی پڕ له هه‌وراز و نشێو و پڕ له ئازایه‌تی و شانازی خۆی به گه‌لانی تر بناسێنی و خاوه‌نداری له ناسنامه‌ی مێژوویی خۆی بکات ، ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م په‌رتووکه به‌م شێوه‌یه ده‌ستنیشان ده‌که‌ین :