مێژووی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە پێی ساڵنامەکانی ئاشووڕی
مێژووی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە پێی ساڵنامەکانی ئاشووڕی
بەشێک لە پاژی سێهەمی کتێبی مێژووی ئێران (دەورەی ماد)
نووسینی: ا.م.دیاکۆنۆف
وەرگێڕان بۆ زمانی فارسی: بەهرام شاڵگونی
وەرگیران بۆ زمانی کوردی: عوبێد سورخابی
بەشی یەکەم
سه‌ره‌تاییترین زانیارییه‌کانی تۆمارکراو سەبارەت بە ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای بانوی ئێران، ده‌بێ ده ڕاپۆرته‌کانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌ربازیی ئاشووڕدا بدوزرێنه‌وه. ئاشووڕییه‌کان له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م تا سه‌ده‌ی دوازده‌یه‌می ب.ز ئه‌م داکیۆمێنتانهیان هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا لە باری کۆنینەناسییەوە، ناتوانین ئه‌م شوێنگه و هۆزانه (هه‌موویان نائێرانین) که ده‌م داکیۆمێنتانهدا ناوبراون به دروستی بیانناسینه‌وه و بەداخەوە زانیارییه‌کی ئه‌وتۆ سه‌باره‌ت به ئه‌مانه له به‌رده‌ستدا نییه. ئاشووڕییه‌کان ده سه‌ده‌ی ده‌یه‌می ب.زدا قۆناغێکی نوێیان له بزوتنه‌وه‌ی سه‌ربازی دژ بە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئێران ده‌ستپێکرد.
یه‌که‌مین ناوچه له ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای بانوی ئێران که ده‌م قۆناغه‌دا خرایه ژێر په‌لاماری سوپای زۆر پێشکه‌وتوی مێزوپۆتامیا، زاموا (یا هه‌مان "لۆلۆمێ - وڵاتی لولوبییه‌کان) بوو که له گۆلی ورمێ ڕا تا لای سه‌رووی ڕووباری دیاله (ابی سیروان) به‌رین بوو. ئه‌ده‌دنیڕاڕی دووهه‌میش له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی ده‌یه‌می ب.ز هێرشی کرده سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه، بەڵام ئه‌م هێرشه له سه‌ر وڵاتی زاموا و وڵاتی مێهری کاریگه‌ر نه‌بوو. هیرشەکانی سوپای ئاشووڕی دژ بەم وڵاته ده سه‌رده‌می پاشاکانی دواییشدا به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام ده سه‌رده‌می پاشایه‌تی ئاشووڕناسیراپاڵدا ئه‌م هێرشانه زۆر بەزەبرتر بوون.
به باوه‌ڕ هێنان به‌م ڕاستییه که مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یێک ئاوێنه‌ی ناسنامه و که‌سایه‌تی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه و به‌م پێیه ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگایه که مێژووی پڕ له هه‌وراز و نشێو و پڕ له ئازایه‌تی و شانازی خۆی به گه‌لانی تر بناسێنی و خاوه‌نداری له ناسنامه‌ی مێژوویی خۆی بکات ، ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م په‌رتووکه به‌م شێوه‌یه ده‌ستنیشان ده‌که‌ین :